دەزگای هەواڵگری عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-29-10:59:00 - کۆدی بابەت: 6747
دەزگای هەواڵگری عێراق

ناوه‌ڕۆك

دەزگای هەواڵگری عێراق

دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق (INIS) لە ساڵی ٢٠٠٤ دامەزراوە و بۆ ئەوەی شوێنی دەزگای هەواڵگری گشتی عێراق بگرێتەوە کە لە سەدەمی بەعس هەبوو.

کارەکان

وەک زۆرینەی دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهان، دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی عێراق چەند ئەرکێک لە ئەستۆ دەگرێت:

  • بەگژداچوونەوەی سیخوڕی
  • بەگژداچوونەوەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی گشتی عێراق
  • بەگژداچوونەوەی تیرۆر
  • بەگژداچوونەوەی دروستکردنی چەکی کۆکوژ
  • بەگژداچوونەوەی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر و دەرمان
  • بەگژداچوونەوەی مافیاگەری و تاوانی پیلان بۆداڕێژراو
  • پاراستنی شوێنەوار و کەلوپەلی نیشتمانی لە دزین و بەتاڵانبردن.

بەپێی دەستوور دەزگاکە نابێت بۆ هیچ لایەن و حیزبێک بەکاربهێنرێت یان کار بۆ بەرژەوەندی کەسێک یان گرووپێک بکات، چ بەپێی ئایین یان مەزهەب یان ڕەگەز و زمان بێت، دەزگاکە لە جەنگی دژی داعش چەند ئەرکێکی گەورەی بەجێگەیاندووە وەک دەستگیرکردنی کەسایەتییەکی گەورەی داعش لە شاری بەیروتی لوبنان.

چەند جارێکیش بەرپرسەکانی دەزگا تیرۆرکراون وەک سەرهەنگ نەبراس ئەبوعەلی و یەکێکی دیکە لە فەرماندەکانی دەزگا لە بەغداد.

سەرۆکی دەزگا

سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ڕاوێژکاری سەرەکی سەرۆک وەزیرانە و زانیارییە نوێیەکانیان پێدەدات گەر پێویستی بە یەکێک لە لایەنەکانی ئەنجوومەنی وەزیران کرد بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو کارە لەوێ باس دەکرێت.

سەرۆکەکان

محەمەد عەبدوڵا شەهوانی ٢٠٠٤ - ٢٠٠٩
زوهەیر غەرباوی ٢٠٠٩ - ٢٠١٦
مستەفا کازمی ٢٠١٦ - ئێستا

بەپێی دەستوور

دەزگای هەواڵگری پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران هەیە و بەپێی دەستوور بەرپرسە لە کۆکردنەوە و تاوتوێکردن و شیکردنەوەی زانیاری و دەستکەوتنی ئەنجامی زانیارییەکان، دەبێت دەزگا پارێزگاری مافەکانی مرۆڤ بێت و کارەکانی لە چوارچێوەی دەستوور و یاساکانی عێراقدا بن.


سەرچاوەکان



628 بینین